ارسال

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی زیاد له‌ ٣٠ كه‌س به‌هۆی تووفان له‌ كالیفۆرنیا


2018-01-12| ۱۳۹۶-۱۰-۲۲

بەهۆی ئەو زریانەی کە لە ناوچەی "سانتا باربرا" لە باشوری کالیفۆرنیا هەڵیکردووە، تائێستا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی بەرپرسانی ئەم ئیاله‌ته‌، زریانەکە دوو ڕۆژه‌ بەردەوامه‌ و "سەختترین زریان بووە" لە مێژووی کالیفۆرنیادا، چونکە بێجگە لە زیانگەیاندن بە خانوو و تەلارەکان، هەرەسهێنانی زەویشى لێکەوتووەتەوە. ئێستاش تیمەکانی فریاکەوتن سەرقاڵی گەڕانن بەدوای ٢٠ کەسدا کە بێسەروشوێن بوون و پێدەچێت لە ژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکاندا بەجێمابن. سانتا باربرا بە "دڵڕفێنترین ناوچەکانی کالیفۆرنیا" دەژمێردرێت و مانگی ڕابردووش بڵێسەی ئاگرێکی بەهێز، رووبەرێکی زۆر لە دارستانەکانی ئەم ناوچەیە بە تەواوی سوتاند.

دوایین هه‌واڵه‌كان