ارسال

خۆپیشاندانی‌ دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ به‌حرین


2018-01-13| ۱۳۹۶-۱۰-۲۳

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵێنریی فه‌ڕانسه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی به‌حرین له‌دژی ڕژیمی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستیاندایه‌ خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، خۆپیشاندانی به‌حرینیه‌كان له‌دژی "ئالی خه‌لیفه‌" له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌وانه‌ "ئه‌بووسیبع، ئه‌لشاخۆره‌، كه‌رانه‌ و سه‌هله‌ جنووبیه‌" به‌ڕێوه‌چوو. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، به‌حرینیه‌كان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركرانی حوكمی ئێعدام له‌دژی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ لاوانی به‌ندكراو ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی. ناڕازییان هه‌روه‌ها به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری ڕاگیرانی هه‌ر چی خێراتر كوشتاری نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت بوون. دادگای نیزامی ئالی خه‌لیفه‌ له‌م دواییانه‌دا شش كه‌س له‌ لاوانی به‌حرینی به‌ تۆمه‌تی پڕوپوچ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كردووه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان