ارسال

به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری عه‌فرین


2018-02-11| ۱۳۹۶-۱۱-۲۲

شه‌قام و ناوه‌ندی شاره‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌روا مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندانی خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌دژی هێرشی داگیركه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ و هێزه‌ جیهادییه‌كان بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌ ڕۆژئاوایه‌.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ و ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندانیش، چه‌ندین خۆپیشاندانی جۆراوجۆر له‌ شاره‌كانی جیهان بۆ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری عه‌فرین و ناڕه‌زایه‌تیی به‌ هێرشی ده‌وڵه‌تی توركییه به‌ڕێوه‌چوو. به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ شاره‌كانی "هامبوورگ و ئینگۆلشتات"ی ئاڵمان،‌ "توولووز"ی فه‌ڕانسه‌، "میلان"ی ئیتالیا، "دێنهاگ"ی هۆله‌ند و "سیدنی" ئۆستڕالیا له‌ وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، "بژی خۆڕاگری عه‌فرین"، "بژی خۆڕاگری یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌" و "ئه‌ردۆغانی فاشیست"، هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و وێڕای مه‌حكووم كردنی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ و گرووپه‌ توندره‌وه‌ ئیسلامییه‌كان، پشتیوانی خۆیان له‌ خۆڕاگری قاره‌مانانه‌ و مێژوویی خه‌ڵكی عه‌فرین ڕاگه‌یاند.

دوایین هه‌واڵه‌كان