ارسال

گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ سوورییه‌


2018-02-11| ۱۳۹۶-۱۱-۲۲

به‌وته‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ٢٣٠ كه‌س له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی له‌ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی ڕووسییه‌ و سوورییه‌ بۆ سه‌ر پێگه‌ی نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
كۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، حه‌فته‌ی ڕابردووی به‌ یه‌كێك له‌ "خوێناویترین ڕۆژانی شه‌ر له‌ سوورییه‌" ناوبرد و وتی: غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات له‌ ده‌ورووبه‌ری ده‌مێشق زۆرترین ڕێژه‌ی زیانه‌كانی به‌ر كه‌وتووه‌. ٣٥٠ هه‌زار خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌م ناوچه‌یه‌ گه‌مارۆ دراون و له‌ بۆمبارانه‌كانی ڕۆژانی ٥ و ٨ی فێورییه‌ له‌م ناوچه‌یه‌، ٢١٠ كه‌سی مه‌ده‌نیی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. سێ ناوه‌ندی ده‌رمانی و پزیشكیش له‌م ناوچه‌یه‌ وێڕان كراون. دوای غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات، شاری ئێدله‌ب‌ زۆرترین ڕێژه‌ی زیانه‌كانی به‌ر كه‌وتووه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ شاری ئێدله‌ب شه‌ش ناوه‌ندی پزیشكی و ده‌رمانی به‌هۆی بۆمبارانه‌كان خاپوور كراون.

دوایین هه‌واڵه‌كان