ارسال

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ له‌ شه‌ڕی ڕۆژئاوا


2018-02-12| ۱۳۹۶-۱۱-۲۳

له‌ حاڵێكدا كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ "خوێناوترین" ڕۆژ بۆ ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ له‌ كاتی ده‌ستیپێكی عه‌ملیات له‌ ڕۆژئاوا‌ بوو، ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان گه‌یشته‌ زیاتر له‌ ٣١ كه‌س.
فه‌رمانده‌هی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ كوژرانی ١١ سه‌ربازی دیكه‌ ژماره‌ی سه‌ربازانی كوژراوی ئه‌ڕته‌شی ئه‌م وڵاته‌‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا گه‌یشتووه‌ته‌ ٣١ كه‌س. ڕۆژی شه‌ممه‌یش كۆپترێكی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌له‌وه‌ خرایه‌ خواره‌وه‌ و دوو سه‌رنشینه‌كه‌ی كوژران. هاوكات هه‌واڵنێریی "ئوسوشیتدپرس" له‌ ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ده‌ستپێكی عه‌مه‌لیاتی نیزامی‌ ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین هه‌تا ئێستا لانیكه‌م ٣٠٥ كه‌س له‌ هه‌ر دوو لایان گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

دوایین هه‌واڵه‌كان