ارسال

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی نه‌یارانی عه‌مه‌لیاتی نیزامی توركییه‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین


2018-02-12| ۱۳۹۶-۱۱-۲۳

ڕۆژی دووشممه‌ ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاتی توركییه‌ له‌ به‌یانیه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ كاتی ده‌ستپێكی عه‌مه‌لیاتی نیزامی بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین له‌ ڕۆژئاوای سوریه‌ هه‌تا ئێستا، ٦٦٦ نه‌یاری شه‌ڕیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م به‌یانییه‌یه‌ سه‌رجه‌م ٤٧٤ كه‌س به‌ تۆمه‌تی پشتیوانی له‌ هێزه‌كانی "پ ی د و پ ك ك" له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها ١٩٢ كه‌سیش به‌ تۆمه‌تی به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژی شه‌ڕ، له‌ زیندان دان. ئه‌م به‌یانییه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركییه‌ ده‌ڵێت كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان توركییه‌ له‌ نێوان ٥ تا ١٢ فێورییه‌، ٣٥٣ كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی یارمه‌تیدان به‌ "پ ك ك" ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. شایانی باسه‌ له‌گه‌ڵ قورسبوونه‌وه‌ی عه‌مه‌لیاتی نیزامی توركییه‌ له‌ عه‌فرین، ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نیش چووه‌ته‌ سه‌رێ. به‌ پێی ڕاپۆرتی ده‌سته‌ی "چاودێری مافی مرۆڤی سورییه‌"، ٧٤ هاوڵاتیی مه‌ده‌نی له‌وانه‌ منداڵێك له‌ عه‌فرین به‌ هۆی بۆمبارانه‌و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.

دوایین هه‌واڵه‌كان