ارسال

ڕێپێوانی هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌نترناسیۆناڵیست به‌ره‌و ژێنێڤ


2018-02-13| ۱۳۹۶-۱۱-۲۴

٢٠٠ كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ له‌ شاری "لۆكزامبوورگ"ه‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتی "ژێنێڤ" له‌ سوئیس باره‌گای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕێپێوانیان كردووه‌.
ئامانج له‌م ڕێپێوانه‌، ڕاگرتنی هێرشی توركییه‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین و پشتیوانی له‌ خۆڕاگری قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مشاره یه‌. به‌شداربووان له‌ ١٧ وڵاتی جیهان و ١٥ نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆر‌ پێكهاتوون. ئه‌وان له‌ چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ له‌ شاری "لۆكزامبوورگ"ه‌وه‌ به‌ره‌و شاری "ژێنێڤ" له‌ سوئیس وه‌ڕێكه‌وتوون. ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌م كه‌سانه‌‌ به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ‌٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان بگه‌نه‌‌ شاری "لۆزان"ی سوئیس و له‌وێوه‌ بچن به‌ره‌و شاری ژێنێڤ.

دوایین هه‌واڵه‌كان