ارسال

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ستفرۆشان له‌ كرماشان


2017-10-11 | ۱۳۹۶-۰۷-۱۹

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ ده‌ستفرۆشانی شاری كرماشان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ گوشار خستنه‌سه‌ریان له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیجراییاتی شاره‌داریی كه‌ پێش به‌ كه‌سب و كاریان ده‌گرن، له‌ به‌رامبه‌ر بینای شورای شار، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازییان وێڕای به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌، له‌ ڕێگه‌ی‌ نووسینی نامه‌یه‌كه‌وه‌ خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاسته‌نگییه‌كان و زه‌خت و گوشاره‌كان بۆ سه‌ر‌ كه‌سب و كار كه‌ ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتووی ده‌ستفرۆشانه‌ بوون. ناڕازییان به‌ئاڕاسته‌ی‌ گه‌یشتن به‌ ویست و داواكارییه‌كانیان، ساعه‌تی ٦ی دوانێوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یان‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای سه‌ره‌كی شاره‌داریی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ "مه‌یدان شاناز" به‌ڕێوه‌برد.

دوایین هه‌واڵه‌كان