ارسال

ئازادكرانی سێ به‌ندكراو به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌


2017-10-11 | ۱۳۹۶-۰۷-۱۹

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕۆژنامه‌نووسێك، چالاكێكی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها هاوڵاتییه‌كی شاری مهاباد كه‌ له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ پشتیوانی خه‌ڵك له‌ گشتپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد كران.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، "فه‌رهاد هادی" سه‌رده‌بیری حه‌فته‌نامه‌ی "ده‌نگی كوردستان" كه‌ ڕۆژی ١٧ی ڕه‌زبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی له‌ شاری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد كرا. هه‌روه‌ها، له‌ كرماشانیش چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ ناوی "شه‌هریار ته‌هماسێبی" كه‌ به‌ تۆمه‌تی "ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست كوشتنی كۆڵبه‌ران" ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی له‌ زیندان ئازاد كرا. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌ هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مهاباد به‌ ناوی "ڕووناك ئاقایی" كه‌ شه‌وی ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ پشتیوانی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی زیندانی ورمێ كرابوو، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی دوو حه‌فته‌ و به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی له‌ زیندان ئازاد كرا.

دوایین هه‌واڵه‌كان