ارسال

گیان له‌ده‌ستدانی دوو هاوڵاتیی له‌ جادده‌ی دیواده‌ره‌ ـــ سه‌قز


2017-10-11 | ۱۳۹۶-۰۷-۱۹

هێزه‌كانی ڕژیم لە جاددەی نێوان "دیواندەرە ـــ سەقز" ماشینی هاووڵاتییەکیان دایە بەر دەستڕێژ و له‌ ئه‌نجامیدا هه‌ر دوو سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا.
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی مانگی ڕەزبەر، هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم لە جاددەی نێوان شاری "دیواندەرە ـــ سەقز" ماشینی هاووڵاتییەکیان بە بیانووی هه‌ڵگرتنی شتومەکی قاچاغ، دایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژ. شایانی باسه‌، بە هۆی برینداربوونی ئەو دوو هاووڵاتییە خۆیان به‌ ماشینێکی بارهەڵگردا ده‌دن و هه‌ر ئەمش دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەم دوو كه‌سه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان