ارسال

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ پیرانشار


2017-10-11 | ۱۳۹۶-۰۷-۱۹

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕژیم لە ناوچەی پیرانشار، کۆڵبەرێک برینداربوو.
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی مانگی ڕەزبەر، لە درێژەی تەقەی کردنی هێزەکانی ڕژیم لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پیرانشار به‌ ناوی "عه‌لی" ٣٧ ساڵ ته‌مه‌ن به‌ سه‌ختی برینداربوو. شایانی باسه‌، هێزه‌كانی هەنگی سنووری لە ناوچەی "کانی خودا"ی شاری پیرانشار، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕیژ و لە ئەنجامدا ناوبراو بریندار بوو. تەقە کردن لە کۆڵبەران و هاوکات مینڕێژ کردنی ڕێگای ئەم کۆڵبەرانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە لە حاڵێكدایە کە زۆربەی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران تەنیا بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان ڕوو لە کۆڵبەری دەکەن.

دوایین هه‌واڵه‌كان