ارسال

بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی كوردستان


2017-10-11 | ۱۳۹۶-۰۷-۱۹

دادگایه‌ك له‌ عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد كه‌ به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له‌ ڕۆژی ٢٥ی سێپتامبر بوون.
وته‌بێژی شوڕای باڵای قه‌زایی عێراق له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌م دادگایه‌ بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی هه‌رێمی كوردستانی به‌ پێی سكاڵای شورای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌ركردووه‌. به‌رله‌مه‌ش، په‌رله‌مانی عێراق خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی و له‌ سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وان،‌ "مه‌سعوود با‌رزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ببوو. "حه‌یده‌ر عه‌بادی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ لێدوانێكیدا له‌ په‌رله‌مان‌، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاكامی گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپێكی وتووێژ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ نێوان هه‌وڵێر و به‌غدا بوو‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌ هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌ ئاست‌ بارودۆخی ئاوه‌ركانی عێراق، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٤ كه‌ داعش هێرشی كردووه‌ته‌‌ سه‌ر عێراق هه‌تا ئێستا، زیاد له‌ ٥ ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی ئاواره‌ بوون. ڕێكخه‌ری كاروباری مرۆیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ ئاواره‌كان كه‌ ده‌یان هه‌زار كه‌سیان منداڵن، تووشی مه‌ترسی و گوشاری ڕوانی بوون و پێوستیان به‌ چاو‌دێری و سه‌رپه‌ره‌شتی له‌ ماوه‌ی ساڵانی داهاتووداهه‌یه‌‌.‌

دوایین هه‌واڵه‌كان