ارسال

مانگرتن له‌ خواردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ زیندان


2017-10-12 | ۱۳۹۶-۰۷-۲۰

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، وریا دل ئه‌نگیز كه‌ به‌ دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ گشت پرسی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن.
وریا دڵ ئەنگیز چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری مەریوان له‌ زیندانی مه‌ریوانه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ و ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن. هه‌روه‌ها موسلێح كۆنه‌پووشی چالاكی ژینگه‌پارێزی شاری مه‌ریوان كه‌ له‌ هه‌مان ڕۆژه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان