ارسال

درێژه‌ی ناكۆكی له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق و كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان


2017-10-12 | ۱۳۹۶-۰۷-۲۰

له‌ درێژه‌ی ناكۆكی نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق و كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان، پێشمه‌رگه‌كان ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ له‌ ترسی هێرشی هێزه‌ نیزامیه‌كانی عێراق، ڕێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان به‌ره‌و موسڵ بۆ چه‌ند سه‌عات به‌ست.
پێش له‌مه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌واڵنێرییه‌ ناوخۆییه‌كانی كوردستان ڕاپۆرتیان دابوو كه‌ هێزه‌ نیزامییه‌كانی عێراق خه‌ریكی خۆ ته‌یار كردنن بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر كه‌ركووك، به‌ڵام وته‌بێژی ئه‌ڕته‌شی عێراق به‌ وه‌درۆ خستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ وتی كه‌ جموجۆڵی نیزامی ته‌نها بۆ هێرش بۆ سه‌ر داعش له‌ سنووره‌كانی ڕۆژئاوادا ئه‌نجام ده‌درێت. له‌ نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق گشت پرسی سه‌ربه‌خۆیی له‌ هه‌رێمی كوردستانیان به‌ڕێوه‌ برد، ناكۆكی له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر زیادی كردووه‌. هه‌فته‌ی پێشیش سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان هێزه‌ نیزامییه‌كانی ئێران و عێراق له‌ نزیك سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردبوو. ناكۆكییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌ حاڵێكدا ڕوو ده‌دات كه‌ ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق پێشوازی له‌ موزاكره‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئه‌م وڵاته‌ كردبووه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان