ارسال

ڕێكخستنی كه‌مپینی یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوانی كرماشان


2017-11-14| ۱۳۹۶-۰۸-۲۳

پاش بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو کە شارەکانی کوردستانی هەژاند و زەرەر و زیانی گیانی و مادی بەرچاوی لە شارەکانی پارێزگای کرماشان بەدواوە بوو، زنجیرەک کەمپەین لە شارەکانی کوردستان دامەزراون بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی و کەلوپەل بۆ ئاوارەکانی ئەم ڕووداوە.
لە درێژەی ئەم چالاکییانەدا، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی مانگی خەزەڵوەر، خەڵکی تێکۆشەری گەورە دێی "قوریچیا"ی سەر بە شاری دێهگولان، کەمپەینێکیان دامەزراندووە و بەردەوام خەریکی کۆکردنەوەی یارمەتی و کەلوپەلن بۆ ئاوارەکان. لە درێژەی چالاکی هەڵسووڕاوانی مەدەنی بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارەکانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، خەڵکی مرۆڤ دۆستی شارەکانی، "مەریوان، بۆكان، سنە، کامیاران، دیواندەرە، دێهگولان، بانە، پیرانشار، شنۆ، بیجاڕ، سەقز، مەهاباد"، بە هاوکارییەکانیان دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی دوو ڕۆژی ڕابردووی شارەکانی کوردستان. هه‌روه‌ها ئەنجومەنە خەڵکییەکانی شاری مەریوان لە ڕاگەیەندراوێکدا کەمپینێک لە ژێر ناوی "وەتەن چاوی لێمانه" بۆ یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان ڕێکخست. ئەم ئەنجومەنە خەڵکییانە یەکەم بارهەڵگری یارمەتی گەیاندنی مرۆڤدۆستانەی خەڵکی شاری مەریوانیان، بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان و شاری "ئێزگلە" نارد. بەپێی دوایین ئامارەکان، هەتا ئەم کاتە ٥٣٠ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و نزیکەی ٧٤٦٠ کەس بە هۆی بوومەلەرزەی ٧.٣ ڕێشتری بریندار بوون.

دوایین هه‌واڵه‌كان