ارسال

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ هاوڵاتیی به‌ڕووداوی هاتووچۆ له‌ بۆكان


2017-11-14| ۱۳۹۶-۰۸-۲۳

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ری "بۆكان ــــ مهاباد" سێ هاوڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندابوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی پێكدادانی دوو ده‌زگا ئۆتۆمبێل له‌ مێحوه‌ری "بۆكان ـــ مهاباد" له‌ نزیك ئاوایی "ئاخته‌ته‌ر"، هاوڵاتییه‌كی گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه‌ له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه‌ گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریش، به‌هۆی پێكدادانی دوو ده‌زگا ئۆتۆمبێل له‌ مێحوره‌ی "بۆكان ـــ مهاباد" له‌ نزیك ئاوایی "كانی تۆمار"، پێنج هاوڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.

دوایین هه‌واڵه‌كان