ارسال

ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ستفرۆشانی شاری سنه‌


2017-04-20 | ۱۳۹۶-۰۱-۳۱

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ ده‌ستفرۆشانی شه‌قامی فێردۆسی و میان ئێقباڵ له‌ شاری سنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بڕیاری شاره‌داری بۆ دیاری كردنی سه‌عاتی كاریان له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌م شاره‌ له‌ شه‌قامی شاپور كۆبوونه‌وه‌.
پێشتر ده‌ستفرۆشان سه‌عاتی ١٢ كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره‌ بڵاو ده‌كرده‌وه‌ و ئێستا له‌سه‌ر بڕیاری شاره‌داریی ده‌بێ سه‌عاتی ١ی و نیوی دوانیوه‌ڕۆ و ئێوارانیش سه‌عاتی ٨ نیو كه‌لوپه‌له‌كانیان بفرۆشن و ده‌ستفرشان دڵێن له‌م سه‌عاته‌دا كه‌س له‌ شه‌قامه‌كانی نییه‌ و ناتوانین كه‌لوپه‌له‌كانمان بفرۆشین و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ستفرشانی ئه‌م شه‌قامه‌نه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان له‌ شوێنه‌كه‌ ئاماده‌ بوون و له‌ هه‌وڵدا بوون بڵاوه‌ به‌ ناڕازیان بكه‌ن.

دوایین هه‌واڵه‌كان