ارسال

گیان له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ خۆشنێوه‌كانی شاری سه‌قز


2017-04-20 | ۱۳۹۶-۰۱-۳۱

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، حه‌سه‌ن ڕه‌سووڵی كه‌سایه‌تیی خۆشنێو و جێگای ڕێزی خه‌ڵكی شاری سه‌قز و ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری و برای هاوڕێی گیان به‌ختكردووی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیسی ئێران "ئیبراهیم ڕه‌سووڵی" ناسراو به‌ "ئیبراهیم سه‌یار" به‌ هۆی ڕووداوێكی دڵته‌زێن گیانی له‌ده‌ستدا.
حه‌سه‌ن ڕه‌سووڵی ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵان، به‌ هۆی ئاگر تێبه‌ربوون له‌ ٢٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كانی سنه‌ و ته‌ورێز به‌سته‌ری بوو، به‌ڵام به‌ هۆی قوڵ بوونی برینه‌كانی ڕۆژی ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌ بۆ هه‌میشه‌ چاوی له‌سه‌ر یه‌ك دانا و ڕۆژی ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ به‌ به‌شداری زیاتر له‌ ٢ هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز، بۆكان و بانه‌ له‌ ئاوایی "سه‌به‌د لوو" له‌ ناوچه‌ی "گه‌ورك"ی سه‌قز، له‌ ناو خه‌م و په‌ژاره‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ر ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.

دوایین هه‌واڵه‌كان