ارسال

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی زانكۆی ئازاد له‌ سنه‌


2017-04-20 | ۱۳۹۶-۰۱-۳۱

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی "زانكۆی ئازاد" واحیدی سنه‌ ڕۆژی پنێجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ حه‌ساری ئه‌م زانكۆیه‌، به‌هۆی كه‌مبوونی هه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
یه‌كێك له‌ ناڕازییان به‌ نوێنه‌رایه‌تیی له‌ باقی كرێكاره‌كانی دیكه‌ له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێرییه‌كانی ڕایه‌گه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی زانكۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌ بوودجه‌ و ئێعتبار نییه‌، ئایا خۆیان ئاماده‌ن كه‌ ٥٠ له‌سه‌دی حقوقی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان كه‌م بێته‌وه‌ كه‌ ئێستا ده‌یانه‌وه‌ێت ٥٠ له‌سه‌دی هه‌قده‌سته‌كانی ئێمه‌ كه‌م كه‌نه‌وه‌. ناوبراو وتیشی، به‌رپرسانی زانكۆی ئازاد هه‌تا ئێستا چه‌ندینجار ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ١٠٠ كه‌س ئیزافه‌ نیرویان هه‌یه‌، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر نیروی زیاده‌یان هه‌یه‌، بۆ چی ژوماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌سانی سه‌ر به‌ خۆیان داده‌مه‌زرێنن.

دوایین هه‌واڵه‌كان