ارسال

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ هاوڵاتیی له‌ شاری پاوه‌


2017-04-20 | ۱۳۹۶-۰۱-۳۱

له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان له‌ شاری‌ پاوه،‌ لانیكه‌م ١٢ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.
به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له‌ ئێران، له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی‌ ئیتلاعاتی‌ سپای‌ پاسداران له‌ شاری‌ پاوه‌ به‌ تۆمه‌تی "هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم، هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵی‌ ١٢ هاوڵاتیی و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردن.‌ شوناسی ٥ كه‌سیان به‌ ناوه‌كانی‌ "جۆنه‌ید هێدایه‌تی‌"، "فه‌رید و سۆران ئه‌حمه‌دی‌"، "دڵسۆز محه‌ممه‌دی‌" و "ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌دی"‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و هه‌ر ئێستا له‌ زیندانی‌ "مه‌یدان نه‌وت"ی‌ كرماشان ڕاگیراون، به‌ڵام هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌، چاره‌نووسی ٧ كه‌سه‌كه‌ی‌ دیكه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ شوێنی‌ ڕاگرتن و هۆكاری‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان