ارسال

ئازادكرانی كه‌یوان كه‌ریمی له‌ زیندان


2017-04-20 | ۱۳۹۶-۰۱-۳۱

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، "كه‌یوان كه‌ریمی" دوای تێپه‌ڕكردنی پێنج مانگ له‌ ده‌ورانی به‌ندكرانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له‌ زیندان ئازاد كرا.
"كه‌یوان كه‌ریمی" له‌ دادگای یه‌كه‌میدا به‌ ٦ ساڵ و له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌یدا به‌ یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٢٢٣ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كرابوو. ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ دراونه‌ته‌ پاڵی "سووكایه‌تی به‌ مۆقه‌ده‌سات" و "ته‌بلیغ له‌دژی نیزام" ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. كه‌یوان كه‌ریمی له‌ ساڵی ١٣٩٢ درووستكردنی فیلمی "نووسین له‌سه‌ر شار" كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ نووسینی درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی له‌سه‌ر دیواری شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران، ته‌واو كرد. شایانی باسه‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو درووستكردنی ئه‌م فیلمه‌ بوو كه‌ هه‌تا ئێستا ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه‌ بڵاوبێته‌وه‌. ده‌ستبه‌سه‌ركران و حوكمی زیندان بۆ ئه‌م فیلمسازه‌ لاوه‌ له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی ناوخۆی و نێوده‌ڵه‌تی به‌ربڵاو به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان