ارسال

تێکهەڵچوونی خەڵکی ئاوایی ئەسراوا لەگەڵ هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم


2017-04-21 | ۱۳۹۶-۰۲-۰۱

خه‌ڵكی ئاوایی "ئه‌سراوا"ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ڕژاندنی زبڵه‌كانی شاری مه‌ریوان له‌ لایه‌ن شاره‌داریی‌ له‌م ئاواییه‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی مانگی خاکەلێوە، شارەداریی شاری مەریوان به پشتیوانی هێزی ئینتزامی و سه‌ربازی کە لە شاری "سنە"وە هاتبوون ویستیان زبڵەکانی مەریوان له ئاوایی "ئەسراوا" بڕژێنن، هەر بۆیه له‌ لایه‌ن خەڵکی ئه‌م ئاواییه‌ پێشیان پێگیرا و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی ئه‌وه‌یكه‌ له‌ نێوان خەڵک و هێزە ئینتزامییەكان تێکهەڵچوون بێته‌ئاراوه‌. له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا ده‌وری ١٢ کەس دەستبەسەر کران و سی کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون. شایانی باسه‌ دۆخی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیره‌ و عه‌مه‌لی جه‌ڕراحی له‌سه‌ر كراوه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان