ارسال

به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌ شانۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم


2017-05-19 | ۱۳۹۶-۰۲-۲۹

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ شاری بۆكان، شانۆی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری و شوڕاكانی ڕژیم له‌گه‌ڵ سه‌رنج نه‌دان و بایكۆتی به‌ربڵاوی خه‌ڵكی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌.
هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ شاری بۆكان باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌ش شانۆی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی و شوڕاكانیان بایكۆت كردووه‌. هاوكات زۆربه‌ی خه‌ڵك وێڕای به‌شداریی نه‌كردن له‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه‌دا، به‌ بیانووی گه‌شت و گوزار چوونه‌ته‌ ده‌وره‌ی شار. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، مه‌ئموورانی ئه‌منییه‌تی ڕژیم فه‌زای شاری "بۆكان"یان به‌ ته‌ندی ئه‌منییه‌تی كردووه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان