ارسال

بایه‌خ نه‌دانی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده‌ به‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم


2017-05-19 | ۱۳۹۶-۰۲-۲۹

له‌ درێژه‌ی بایكۆتی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم له‌ شاره‌كانی ئێران به‌ تایبه‌ت كوردستان، خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده‌ش ئه‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه‌یان به‌ به‌شداریی نه‌كردنی به‌ربڵاو بایكۆت كردووه‌.
هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ شاری نه‌غه‌ده‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ژوماره‌ی به‌شداربووان له‌ به‌ناو هه‌ڵبرژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی و شوڕاكانی شار زۆر كه‌م بووه‌. ئه‌م ژوماره‌یه‌ش كه‌ به‌شدارییان كردووه‌ له‌ كه‌سووكاری كاندیدان یاخود ده‌ستووپێوه‌نده‌كانی ڕژیم بوون. هاوكات هێزه‌كانی ڕژیم به‌ خاوی كاری ده‌نگده‌ران ده‌خه‌نه‌ ڕێ هه‌تا به‌مجۆره‌ بازاڕی هه‌ڵبژاردنه‌كان قه‌ره‌رباڵغ ڕابگرن. له‌ ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری نه‌غه‌ده‌ش بازاڕی هه‌ڵبرژاردنه‌كان هه‌روا بێ ڕه‌ونه‌قه‌. ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ڵبژاردن وێڕای ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی كه‌ له‌ شاره‌كانه‌وه‌ هاتوون به‌رده‌وام خه‌ڵك بۆ به‌شداریی كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌عه‌وه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رنج نه‌دان و بێ بایه‌خی خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بوونه‌وته‌وه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان