ارسال

بایكۆتی به‌ربڵاوی گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ شاری بانه‌


2017-05-19 | ۱۳۹۶-۰۲-۲۹

له‌ درێژه‌ی بایكۆتی به‌ربڵاوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم له‌ شاره‌كانی كوردستان، خه‌ڵكی شاری بانه‌ش به‌ نه‌چوون بۆ ده‌نگدان، ئه‌م گاڵته‌جاڕه‌ی ڕژیمیان بایكۆت كرد.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ شاری بانه‌، ئه‌مساڵ زۆر به‌رچاو بووه‌. زۆربه‌ی خه‌ڵكی بانه‌ وێڕای به‌شداریی نه‌كردن له‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم، بۆ گشت و گوزار ڕۆژی هه‌ینی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار. زۆرێك له‌ شوێنه‌كانی ده‌نگدان، له‌وانه‌ ده‌بیرستانی كوچه‌ك خانی جه‌نگه‌ڵی، مزگه‌وتی جامعه، مه‌دره‌سه‌ی فه‌زیله‌تی و مه‌دره‌سه‌ی ئێمام خۆمه‌ینی گۆڵشار، خه‌ڵوه‌ت بوون.

دوایین هه‌واڵه‌كان