ارسال

دوایین ڕاپۆرته‌كان له‌ بایكۆتی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم له‌ كرماشان


2017-05-19 | ۱۳۹۶-۰۲-۲۹

به‌ پێی دوایین هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ كرماشان هه‌تا سه‌عات ٨ی شه‌و به‌ كاتی تاران شوێنه‌كانی ده‌نگدان هه‌روا چۆڵ بوون.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئاماده‌بوونی خه‌ڵك له‌ شوێنه سه‌ره‌كییه‌كانی كرماشان كه‌ به‌ قه‌ره‌باڵغترین شوێنه‌كانی ئه‌مشاره‌ دێنه‌ ئه‌ژمار، زۆر كه‌م بووه‌. ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی وه‌ك ساڵانی پێشتر هه‌موو توانای خۆی خستووه‌ته‌ گڕ بۆ ئه‌وه‌یكه‌ خه‌ڵك بكێشێته‌ پێ سندووقه‌كانی ده‌نگدان، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه،‌ خه‌ڵك هیچ بایه‌خێك به‌ ته‌بلیغات و شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم ناده‌ن. له‌ لایكی دیكه‌وه‌ فه‌زای شاری كرماشان هه‌روا میلیتارێزه‌ و ئه‌منییه‌تییه‌ و پڕه‌ له‌ هێزه‌ ئینتزامیی و لیباس شه‌خسییه‌كان.‌

دوایین هه‌واڵه‌كان