ارسال

په‌ره‌دان به‌ كولتووری حیجاب له‌ شاره‌كانی كوردستان


2017-07-15 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۴

ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی بۆ په‌ره‌دان و جێ خستنی فه‌رهه‌نگی "حیجاب" و بارهێنانی ژنان له‌گه‌ڵ ئه‌م كولتووره‌ دواكه‌وتووه‌، پێشانگایه‌كی به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ شاری سه‌قز كردووه‌ته‌وه‌.
لە درێژەی پەرەپێدان به‌ کولتوورە دواکەوتووەکانی رژیم لە شاره‌كانی کوردستان، لە ماوه‌ی چەند رۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی جێ‌خستنی "حیجاب" وەک فەرهەنگ و کولتوورێكی کۆنەپەرەستانه‌ لە کوردستان، پێشانگایەکی بۆ ئاشناکردن و بارهێنانی ژنان لەگەڵ چؤنیەتی بەکارهێنانی حیجاب لە پارکی مەولەوی شاری سەقز کردەوە. جێگای ئاماژەیە، هەموو ساڵێک کۆماری ئیسلامی پێشانگای له‌م چه‌شنه‌ له‌م یان له‌و شاری كوردستان ده‌كاته‌وه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان