ارسال

نامه‌ی چالاكانی سیاسیی و مه‌ده‌نیی بۆ پشتیوانی له‌ ڕامین حسێن په‌ناهیی


2017-07-15 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۴

زیاتر لە هەزار چالاکی سیاسیی و مەدەنیی له‌ ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه‌ خوازیاری پێڕاگەیشتن بە دۆخی نالەباری "ڕامین حسێن پەناهیی" و ئازادكرانی هەرچی خێرا و بێ شه‌رتومەرجی ئەندامانی دیكه‌ی بنەماڵەی حسێن پەناهیی بوون.
ئەم کۆمەڵە چالاکە لە درێژەدا داوا لە رێکخراو و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و سەرجەم خەڵکی کوردستان و ئێران دەکەن بە پشتیوانی خۆیان رێگری بکەن لە ڕوودانی هەر ڕووداوێکی دیكه‌ بۆ بنەماڵەی حسێن‌پەناهیی. ئەم چالاکانە بە پێی جاڕنامەی مافی مرۆڤ و کۆنوانسیۆنی جیهانی، بۆ شێوەی هەڵسووکەوت و پاراستنی مافەکانی بەندکراوان، کۆمەڵێک خواستیان بۆ پشتیوانی لە رامین حسێن پەناهی بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەیەیە، "ڕامین حسێن‌پەناهی تا کاتێک تەندروستی خۆی بە دەست نەهێنێتەوە دەبێ لە ژێر چاوەدێری وردی پزیشکی دابێت"، "مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی پێ بدرێت بۆ ئەوەی لە سڵامەتی ناوبراو دڵنیا بنەوە" "بە هیچ شێوەیەک نابێ ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی بدرێت کە دژایەتی هەیە لە گەڵ جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ"، "دەبێ رامین لە لایەن کەسانێکی بێ لایەن و سەرئەنجام لە دادگایەکی عادڵانەدا لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت"، هه‌روه‌ها "سەرئەنجام ئەندامانی دیكه‌ی بنەماڵەی حسێن پەناهی کە لەم ماوەیەدا دەستبەسەر کراون بێ شه‌رتومەرج لە زیندان ئازاد بکرێن".

دوایین هه‌واڵه‌كان