ارسال

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران و ده‌رچووانی گنجینه‌ی هونه‌ر و مێعماریی كرماشان


2017-07-17 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۶

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكاران و ده‌رچووانی دامه‌زراوه‌ی بارهێنانی باڵای گنجینه‌ی هونه‌ر و مێعماریی كرماشان،‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ئه‌یمه‌نی و یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی بارودۆخی خوێندیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌ وته‌ی خوێندكارانی ناڕازیی، بارودۆخی ناڵه‌باری ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ جێگه‌ی ته‌حموول نه‌ییه‌ و خوێندكاران به‌ دانی شه‌هرییه‌ی زۆر له‌ كه‌مته‌رین ئیمكاناتی بارهێنان به‌هره‌‌مه‌ندن. شایانی باسه‌ ئه‌م خۆیندكارانه‌ له ‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وه‌به‌ریش له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی ناله‌باری ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ڕژیم ده‌ستیاندابووه‌‌‌ كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستان، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر زانكۆی سه‌ره‌كیی "ڕازی" درێژه‌ پێدا، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كاربه‌ده‌ستێك وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان نه‌بووه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان