ارسال

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ له‌ لایه‌ن توركییه‌


2017-07-17 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۶

له‌درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی په‌رله‌مانتارانی "هه‌ده‌په‌"، پەرلەمانتارێکی ئه‌م پارته‌ لە لایەن دادگای تورکییه‌وه‌ بە تۆمه‌تی "بانگەشە بۆ پەکەکە"، به‌ ١٥ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
"ئیبراهیم ئایهان" په‌رله‌مانتاری پارتی دێمۆکراتیكی گەلان ناسراو به‌ "هه‌ده‌په"،ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ دادگای سزا قورسه‌كانی‌ شاری ڕووحا، به‌تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده‌ بۆ په‌كه‌كه‌"، به‌ ساڵێك ‌و سێ مانگ زیندان سزادرا. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ توركییه‌ "دیلان دیرایه‌ت تاشده‌میر" په‌رله‌مانتاری‌ هه‌ده‌په‌یان له‌ كاتی‌ دابه‌زینی‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ئه‌تاتورك له‌ ئیستا‌نبول، بەتۆمەتی پەیوەندی بە په‌روه‌نده‌ی "کەجەکە" و "بەشداریی کردن لە خۆپیشاندانی بێمۆڵەت" ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هه‌ر ئێستا هاوسه‌رۆكان و ١٠ په‌رله‌مانتار و سەدان ئه‌ندام و لایەنگری هه‌ده‌په‌ به‌تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون و پروپاگه‌نده بۆ په‌كه‌كه‌ له‌ زیندانه‌كانی توركییه‌دا ڕاگیراون.

دوایین هه‌واڵه‌كان