ارسال

ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌ له‌ ئوستانی كرماشان


2018-01-11| ۱۳۹۶-۱۰-۲۱

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی به‌فرانبار، ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌ی ئوستانی كرماشان ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ سومار هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شارستانی قه‌سری شیرینی سه‌ر به‌ رۆژئاوای ئه‌م ئوستانه‌، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گه‌وره‌یی ٥ و ٦ ده‌هۆمی ڕیشتر ڕوویداوه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرتی‌ دامه‌زراوه‌ی ژێئوفیزیكی زانكۆی تاران، ئه‌م بومه‌له‌رزه‌ به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ سه‌عاتی ١٠:٢٩ ده‌قه‌ و له‌ قووڵایی ٨ كیلومیتری زه‌وی ڕوویداوه‌. هه‌واڵنێریی ته‌سنیم، كانوونی بومه‌له‌رزه‌ی له‌ ١٤ كیلومیتری سومار ڕایگه‌یاندووه‌. ڕێكخراوی تاوتۆێكردنی زه‌وی شناسی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، شوێنی ڕوودانی ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ی له‌ ٣٨ كیلومیتری گیلان غه‌رب و گه‌وره‌یه‌كه‌ی ٥ و ٣ ده‌هۆمی ڕیشتر ڕایگه‌یاندووه‌. ئه‌م بومه‌له‌رزه‌ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی رۆژئاوای ئوستانی كرماشان و ئوستانی ئیلامیش هه‌ستی پێكراوه‌. دوای ئه‌م بومه‌له‌رزه‌ چه‌ندین په‌س له‌رزه‌ی دیكه‌ له‌‌م ناوچه‌یه‌ ڕوویداوه‌. سه‌باره‌ت به‌ زیان و خه‌ساره‌تی ئه‌م بومه‌له‌رزانه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌‌ كه‌ به‌ هۆی ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌‌، چه‌ندین بینا داڕماوه‌ و چه‌ندین كه‌سیش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. له‌ مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵیشدا له‌ ده‌وروبه‌ری سنووری ئوستانی كرماشان بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕوویدا و به‌ هۆیه‌وه‌ سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، خه‌سارێكی زۆری لێكه‌وته‌وه‌ و بووه‌ هۆی بێ خانه‌ولانه‌یی هه‌زاران كه‌س له‌ دانیشوانی ئه‌م ناوچه‌یه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان