ارسال

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان


2018-01-12| ۱۳۹۶-۱۰-۲۲

سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی مه‌ریوان، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، چارەنووسی "تەحسین دادڕەسی"، دانیشتووی گوندی "سەردوش"ی شاری مەریوان پاش ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە، بە ناڕوونی ماوەتەوە. شایانی باسه‌ هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە، بۆ ئاگاداربوون لەسەر چارەنووسی ڕۆڵه‌كه‌یان هه‌روا بێ ئاکام ماوەتەوە.

دوایین هه‌واڵه‌كان