ارسال

كۆبوونه‌وه‌ی مامۆستایان له‌ كه‌ركووك


2018-01-12| ۱۳۹۶-۱۰-۲۲

مامۆستایانی خوێندنی به‌شی کوردى لە کەرکوک سوورن لەسەر داواکەیان بۆئەوەى حقووقه‌كانیان بخرێتە سەر وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش لە به‌رامبه‌ر بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
مامۆستایانی بەشی خوێندنی کوردی، مۆڵەتی ٢٠ ڕۆژیان دایە حکومەتی هەرێم بۆ ئه‌وه‌یكه‌ مووچەکانیان په‌رداخت بكات و له‌ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ پرۆسەى خوێندن بایکۆت دەکەن. جێگری بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوکیش دەڵێت بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بێنە کەرکوک و وردبینی بۆ لیستى ناوی مامۆستا و فەرمانبەران بکەن. خوێندنی کوردی لە کەرکوک نزیکەی ٨ هەزار مامۆستا و فەرمانبەر لەخۆدەگرێت كه‌ سەرجەمیان مووچە لە حکومەتى هەرێم وەردەگرن و ئەوانیش بەپێى سیستمى پاشەکەوت مووچە، حقووقیان پێدەدرێت.

دوایین هه‌واڵه‌كان