ارسال

بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری پێشێلكاری به‌رابه‌ر به‌ ڕۆژنامه‌نووسان له‌ هه‌رێمی كوردستان


2018-01-12| ۱۳۹۶-۱۰-۲۲

سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان، ئاماری‌ پێشلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نوسان له‌ ساڵی‌ رابردوو بڵاو كرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد كه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ٢٠١٦، پێشێلكارییه‌كان له‌ ساڵی ٢٠١٧ سێ به‌رامبه‌ر زیادیان كردووه‌.
به‌ پێی ئاماره‌كانی ساڵی ٢٠١٦ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، ٤٥ حاڵه‌تی پێشێلكردن به‌رامبه‌ر به‌ ٨٠ رۆژنامه‌نوس تۆماركراوه‌، به‌ڵام له‌ ساڵی ٢٠١٧دا رێژه‌كه‌ بۆ سێ ئه‌وه‌ند به‌رزبووه‌ته‌وه‌. "خۆشناو جه‌میل" ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: هۆكاری‌ زیاد بوونی‌ پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆژنامه‌نوسیان ململانێی سیاسیه‌. به‌پێی ئامار‌ی ئه‌م سه‌ندیكایه‌، ساڵی ڕابردوو ١٣٧ حاڵه‌تی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ ٢٣٠ رۆژنامه‌نوس ئه‌نجامدراوه‌، به‌ به‌راورد به‌ ساڵی ٢٠١٦ رێژه‌كه‌ زۆر هه‌ڵكشاوه‌، به‌تایبه‌ت له‌دوای ڕووداوه‌كانی ١٦ ئۆكتۆبه‌ر كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، چه‌ندین پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدرا‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان