ارسال

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری مه‌ریوان


2018-02-13| ۱۳۹۶-۱۱-۲۴

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان به‌ بۆنه‌ی هاتنی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌، كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ له‌ دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ڕێوڕه‌سمێكیان بۆ ڕێزگرتن له‌ ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌برد.
ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانیی چینی كرێكار و ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێبازی ئازادی و سۆسیالیسم ده‌ستی پێكرد. بێده‌نگییه‌كه‌ به‌ خوێندنی پارچه‌ شێعرێك له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ به‌شداربووانه‌وه‌ شكێندرا. له‌درێژه‌دا، یه‌كێك له‌ هاوڕێیان سه‌باره‌ت به‌ مێژوو و ده‌وری كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ كوردستان و به‌گشتیی ئێران، بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه‌ و هه‌روه‌ها مه‌حكووم كردنی هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ و پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی قاره‌مانی عه‌فرین قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. به‌شی كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ناوی شایی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهات.

دوایین هه‌واڵه‌كان