ارسال

درێژه‌ی چالاكییه‌ ته‌بلیغییه‌كان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ سنه‌


2018-02-14| ۱۳۹۶-۱۱-۲۵

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكان و دۆستانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ئاستی شاری سنه‌ و ده‌ورووبه‌ر هه‌ستان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی چالاكی ته‌بلیغی.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكان و دڵسۆزانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ نووسینی چه‌ندین درووشمی وه‌ك "بژی كۆمه‌ڵه‌" و "پێرۆزبێت ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌" له‌ شوێنه‌ جۆراوجۆره‌كانی شاری سنه‌ و ده‌ورووبه‌ر، ڕێزیان له‌ ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه گرت.

دوایین هه‌واڵه‌كان