یادی گیانبه‌خت كردووانی گوردانی شوان وقوربانییانی بۆردوومانی شیمیایی حه‌ڵه‌بجه‌ له‌ مه‌قه‌ڕری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌


2017-04-04 | ۱۳۹۶-۰۱-۱۵

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌،ڕێوڕه‌سمێك به‌ بۆنه‌ی ڕێزگرتن له‌ یادگیانبه‌ختكردوانی گوردانی شوان وقوربانی انیبۆدروومانی شیمیایی شاری حه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئاماده بوونی چه‌ندین واحیدله‌ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌قه‌ڕری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ئاوایی ڕه‌رگوێزی گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ ڕاگه‌یاندنی ڕیزی به‌رنامه‌كان له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ "فۆئادزه‌مانی" وبه‌ سه‌روودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانیی چینی كرێكاروڕاگرتنی یه‌كده‌قه‌ بێده‌نگی بۆبه‌رزڕاگرتنی یادی هه‌مووگیانبه‌ختكردووانی ڕێگه‌ی ئازادی وسۆسیالیسم به‌ تایبه‌ت هاوڕێیانی "گوردانی شوان"ی كۆمه‌ڵه‌ وقوربانیانیبۆردوومانی شیمیایی شاری حه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستی پێكرد. بێده‌نگییه‌كه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی پارچه‌ شێعرێك شكێندرا. پاشان هاوڕێ "فه‌رشیدشوكری" ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیسیتی ئێران به‌ بۆنه‌ی گیانبه‌خت كردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان وقوربانیانی بۆدروومانی شیمیایی شاری حه‌ڵه‌بجه‌ وتارێكی پێشكه‌ش كرد. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ ئیجرای پارچه شێعرێك كۆتایی پێهات.

له‌ درێژه‌دا،ڕێوڕه‌سمێكیدیكه‌ هه‌ربه‌م بۆنه‌وه‌ له‌ مه‌قه‌ڕری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تا،ڕیزی به‌رنامه‌كانله‌ لایه‌نبه‌ڕێوه‌به‌رانیبه‌رنامه‌كه‌ هاوڕێیان "كه‌یوان ئه‌حمه‌دی" و "دڵنیا ڕه‌حیمی"،ڕاگه‌یندرا‌.‌ پاشان ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی یچینیكرێكارو ڕاگرتنی یه‌كده‌قه‌ بێده‌نگی بۆڕێزگرتن له‌ یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان وخه‌ڵكی بێدیفاعی شاری حه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ بوونه‌ قوربانی بۆردوومانی شیمیایی ڕژیمی فاشیستی "به‌عسی عێراق" ده‌ستیپێكرد. دواتربێده‌نگییه‌كه‌ به‌ پارچه‌ شێعرێك شێكندرا. له‌درێژه‌دا هاوڕێ "حه‌سه‌ن ڕه‌حمانپه‌نا" ئه‌ندامی كومیته‌ ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌مبۆنه‌وه‌ وتارێكی پێشكه‌شكرد. پاشان پۆلێك له‌ لاوانی خه‌باتكاری كوردستان كه‌ ده‌وره‌ی سیاسییـ ـنیزامی خۆیان له‌ فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕكردبوو،به‌ موناسبه‌تی به‌رزڕاگرتنی یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان،چه‌كداركران‌. دواجارهاوڕێ "مێهدی حوسێنی" به‌رپرسی فێرگه‌ی سیاسیی ــنیزامی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی په‌یوه‌ستبوونی ئه‌م پۆله‌ به‌ ڕیزیپێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ وتارێكی پێشكه‌شكرد وجه‌ختی له‌سه‌رئیدامه‌كار وكراوه‌بوونی فێرگه‌ یپێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ وهه‌روه‌هاپێشوازی له‌ولاوانه‌یكه‌ خوازیاری په‌یوه‌ستبوون به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ن،كرد. له‌درێژه‌دا هاوڕێیانی تازه‌ پێشمه‌رگه‌ چه‌ك وكارتی پێشمه‌رگایه‌تیان له‌ به‌رپرسانی فێرگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ وه‌رگرت. دواجارپه‌یامی هاوڕێیانی تازه‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ به‌ په‌لی هاوڕێ یگیانبه‌خت كردوو "مه‌حموود سه‌جادی" ناودێركرابوووله‌ ڕووداوی گوردانی شوان گیانیبه‌ختكرد بوو،له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ هاوڕێیانی تازه‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌. هه‌روه‌هابه‌م بۆنه‌وه‌ په‌یامی كۆمه‌ڵێك له‌ لاوان یخه‌باتكاری كوردستان كه‌ له‌ به‌شی په‌زیرشی فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ به‌سه‌رده‌به‌ن و چاوه‌ڕێی چوونه‌ ناوده‌وره‌ی سیاسیی ــ نیزامیی تازه‌وه‌ن،پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا. به‌شی كۆتایی به‌رنامه‌كه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودی شۆڕشگێڕانه‌ وبه‌خێرهاتنی پێشمه‌رگه‌ تازه‌كان بوو.

ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخویننه‌وه‌ ده‌قی وته‌كانی هاوڕێ فه‌رشید شوكری كه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ پێشكه‌شی كرد:

هاورييان به‌یانیتان باش،

ئه‌مرۆ جومعه 27 مانگی ئه‌سفه‌ند وه‌كوو ره‌سمێكی هه‌موو ساڵه‌ له‌و رۆژه‌دا و له‌ وه‌ها به‌ره‌به‌یانێك دا، له‌ ده‌وری یه‌ك كۆ ئه‌بینه‌وه‌ بۆ رێز گرتن له‌ یادی گیانبەختکردوانی گوردانی شوان.

له‌ رۆژی ٢٦ی ئه‌سفه‌ندی ساڵی 1368ی هه‌تاوی و له گەرمەی شەری کۆنەپەرستانه‌ی ئێران و عێراقدا، له‌ كاتێك دا كه‌ شاری هه‌لبجه‌ كه‌وتبووه‌ به‌ر بوردومانی شیمایی فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی به‌عسی عێراق و پێنج هه‌زار ئینسانی بێ دیفاع له‌ چه‌ند چركه‌ ساتێك دا گیانیان به‌ختكردبوو،ڕووداوێکی دڵتەزێن تریش بۆ کۆمەڵە رووی دا.

له‌و رووداوه‌دا 70 كادر و پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ری ماندوویی نه‌ناسی ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ گوردانی شوان كه‌وتنه‌ ناو مه‌یدانی ئەو شه‌ڕە و خوێنیان تێكه‌ڵ به‌ خوێنی 5 هه‌زار مرۆڤی بێ دیفاعی شاری هه‌ڵه‌بجه‌‌ و ناوچه‌ی شاره‌زوور بوو.

رۆژێك دوای بومبارانی شاری هه‌لبجه‌ له‌ئاكامی شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌ له‌ قه‌راخی ده‌ریاچه‌ی سیروان، پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌، پۆلێك خه‌باتكاری كۆمۆنیست، ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌یان له‌ ناو دڵی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و به‌ تایبه‌ت خه‌ڵكی ناوچه‌كانی جنوبی كوردستان جێگای خۆیان كردبوه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی كه‌نمونه‌ی جه‌ساره‌ت و خۆراگری بوون و ده‌یان داستانی قاره‌مانانه‌یان له‌ به‌ره‌وروو بونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ دوژمن تۆمار كردبوو، ئه‌وانه‌ی له‌ پێناوی ژیانی ئازاد و به‌خته‌وه‌رانه‌ بۆ ئینسان دا بێ باك بوون له‌ مردن، كه‌وتنه‌ گه‌مارۆی لەشكری زۆر و زه‌به‌ندی كۆنه‌په‌ره‌ستانی حكومه‌تی ئیسلامی و، له‌ كاتێك دا كه‌ به‌ گازی ژاراوی مه‌سموم ببه‌ون، پاش چەند کاتژمێر شەری قارەمانانه، تا دوا دڵۆپی خوێنیان شه‌ڕیان كرد و ده‌رس و ئه‌زمونێكی گه‌وره‌یان له‌ خۆڕاگری و مقاومه‌ت له‌ مێژووی سه‌ربه‌رزانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان دا تۆمار كرد.

هاورێیان!

به‌ درێژایی شه‌ڕی ئێران و عێراق هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌دا كه‌ خۆی له‌ به‌ره‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌ كۆنه‌ په‌ره‌ستانه‌یه‌ بپارێزێ. هه‌وڵی ئه‌دا سه‌ر به‌خۆیی خۆی له‌م كێشه‌یه‌دا رابگرێ و نه‌هێڵێ به‌ هیچ له‌ونێك، هیچ لایه‌نێك كه‌ڵك له‌ چالاكی و له‌ هه‌ڵسووڕانی وه‌ربگرێ، هه‌ر بۆیه‌ له‌ یه‌كه‌م سه‌عاته‌كانی هه‌ڵگیرسانی عەمەلیاتی جمهوری ئیسلامی له‌ دژی ئه‌رته‌شی عێراق له‌م ناوچه‌یه‌، بڕیاری كۆمه‌ڵه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ هێزی پێشمه‌رگهی كۆمه‌ڵه‌ به‌ هیچ له‌ونێك نابێ خۆی ده‌رگیری ئه‌م شه‌ڕه‌ بكات و ته‌نیا شتێك كه‌ ئه‌وكات بیری لێ ده‌كرایه‌وه‌ پاشه‌كشه‌ و خۆ ده‌ربازكردن بوو. ئه‌وه‌ سیاسه‌تێك بوو كه‌ له‌ ماوه‌ی 8 ساڵ شه‌ڕی ئێران و عێراق كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ و شه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌ له‌ كوردستان له‌ دژی كۆماری ئیسلامی له‌ئارادا بوو، له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چوو.

پێشمه‌رگه‌كانی گوردانی شوان كه‌ پێشتر له‌ ئاوایی "بیاره‌" له‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان جێگیر ببون، به‌ مه‌به‌ستی دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی شه‌ری ئیران و عیراق، ده‌ستیان كردبوو به‌ پاشه‌كشه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنه‌ ئه‌منه‌كانی خۆیان. مه‌سیرێك كه‌ ئه‌وان بۆ پاشه‌كشه‌ هه‌لیان بژاردبوو به‌ره‌و په‌رینه‌وه‌ له‌ پردی زەڵم له‌ ناوچه‌ی شاره‌زور بوو. كاتێك له‌و مه‌سیره‌دا ئه‌گه‌نه‌ ئاوایی عه‌نه‌ب ئاگاداری بومبارانی شیمایی شاری هه‌لبجه‌، كه‌ له‌ مه‌سیریان دا بوو ئه‌بن و گازی شیمیائی كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا بڵاوببه‌وه‌، ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه‌. له‌ هه‌مان كاتدا هاورێیانی گوردانی شوان ئاگادار ده‌بن كه‌ پردی زه‌ڵم یش له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ و روخێندراوه‌. كه‌ وایه‌ له‌و كاته‌دا ئیتر رێگایه‌كیان جگه‌ له‌ پاشه‌كشه‌ به‌ره‌و ده‌ریاچه‌ی سیروان بۆ نامێنێته‌وه. به‌ره‌و شوێنێك كه‌ هێزه‌ كۆمه‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌وبه‌ره‌وه‌ی ده‌ریاچه‌كه‌‌، چاوه‌ڕوانیان ده‌كردن رێده‌كه‌ون. به‌ڵام به‌ هۆی مه‌سموم بوون و تا راده‌یه‌كیش ناشاره‌زایی به‌ ناوچه‌كه‌، رێگای دوو سه‌عات به‌ 7 سه‌عات ده‌بڕن و ماندوو و شه‌كه‌ت و مه‌سموم خۆیان ئه‌گه‌یننه‌ قه‌راغی ده‌ریاچه‌ی سیروان.

هه‌وڵی هێزه‌ كۆمه‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ بۆ ناردنی به‌له‌م به‌ مه‌به‌ستی رزگار كردنیان، بێ ئاكام مایه‌وه‌ و چه‌ند كه‌سیش له‌م رێگایه‌دا گیانیان به‌ختكرد. له‌ وه‌ها بارودۆخێكدا بوو كه‌ گوردانی شوان له‌ ناو قامیشه‌ڵانێكی نزیك له‌ ده‌ریاچه‌ی سیروان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژیم ده‌رگیر ده‌بن. پیشمه‌رگه‌ ماندوو و برینداره‌كان له‌ شه‌ڕێكی سه‌خت و نابه‌رابه‌ردا تا دوایین گولله‌ شه‌ڕیان كرد، 11 كه‌سیان به‌ دیل گیران و ئه‌وانی تریش چونه‌ ناو ریزی كاروانی گیانبه‌خت كردوانه‌وه‌. ئه‌و 11 هاورییه‌ش دوای ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازارێكی زۆر له‌ زیندانی شاری سنه‌ به‌ ده‌ستی جه‌للادانی رژیمی ئیسلامی ئیعدام كران.

هاورێیان!

ئه‌مرۆكه‌بۆ ئێمه‌ باشترین رێزگرتن له‌ ئازیزانی گوردانی شوان و هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی له‌ پێناوی ژیانێكی ئازاد و ئاسووده‌ و به‌خته‌وه‌رانه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی گیانیان له‌ ده‌ست دا، خه‌بات و نه‌سره‌وتن تا به‌ ده‌ست هێنانی سەكه‌وتنه‌. ئه‌مه‌یش ته‌نها به‌ وه‌فاداری به‌و ئامانج و رێبازی كومونیستی ئه‌وانه‌وه‌ مه‌یسه‌ر ئه‌بێت. جارێكی دیكه‌ سه‌ری رێز بۆ یادی 5 هه‌زار شه‌هیدی شاری بێ تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌‌ و 70 ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه‌ی ئاسمانی خه‌باتی شۆڕشگێرانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ گوردانی شوان داده‌نه‌وێنین و درود ده‌نێرین بۆ بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیان. یادیان بۆ هه‌میشه‌ له‌ دڵماندا زیندووه‌.

دوایین بابەتی گەیشتوو