ارسال

پەخشانێک " بۆ پێشوازی لە رۆژی کۆمەڵە"


سەعید ئەمانی


2018-02-11| ۱۳۹۶-۱۱-۲۲

لەسەرودەمی نزیک بوونەوە
لە، رۆژی بیست و شەشی ڕێبەندان
رۆژی شۆڕش، رۆژی هەستان و بەرخودان
لەژێر ڕکێفی
شۆڕە سوارانی تێکۆشاندا
چەپۆکانیەتی
ئەسپی تەوسەنی، خەباتی نەپساوەی
زۆر لێکراوان و چەوساوان.

***

لەسەرودەمی نزیک بوونەوە
لە رۆژی ئاشکرا بوونی
خەبات و تێکۆشانی ڕێکخراوێک
یەکسانی خواز، پشت و پەنای زۆرلێکراوان
جێگای هیوای
جەماوەری زەحمەتکێش و چینی مەزنی کرێکاران
باڵی چەپ و کۆڵەکەی قایم و بەهێزی
خەباتی ڕەوا و بزوتنەوەی
شۆڕشگێڕانەی کوردستان.

لە سەرتاسەری ئێراندا تەنووری شۆڕش داخراوە
سێڵاوی قینی جەماوەر شەپۆل ئەدات و هەستاوە
بوومەلەرزەی توڕەیی گەل
هەژاندویە
تەختی ستەم و زۆرداری
گەیاندویەتە هەڵدێری
بەرەو زبڵدانی مێژوو
دەسەڵاتی کۆنەپەرستی ئیسلامی و
پارێزەری نیزامی سەرمایەداری.

***

سەرودەمی بیست و شەشی ڕێبەندانە
لەشکری خەڵکی تێکۆشەر
سانی گرتوە و لە مەیدانە
قەستی ئاوەژوو کردنەوەی دەسەڵاتی
پڕ لە گەندەڵی و خوێنمژی
مشە خۆر و زۆردارانە.

***

کرێکاران! زەحمەتکێشان!
جەماوەری ئازادی خوازی کوردستان!
رۆژی کۆمەڵە سومبولی
خۆڕاگری و وێستانەوەیە بەرانبەر
دەسەڵاتی داگیرکەران

رۆژی کۆمەڵە هەوێنی
گیرسانی بەربەرەکانێی بە کۆمەڵ
تێکۆشانی چینایەتی و
ڕاسانی عەزمی ژنانە
هەڵگیرسێنەری ئاگری
ورەی بەرز و باوەڕ بە خۆیی لاوانە.

با پێکەوە، لەم رۆژەدا
کورەی شۆڕش و خەباتمان
گەلێک گەرم و گوڕتر نێڵدەین
ئاڵای سوری، شۆڕشی چینی چەوساوان
لەسەر بەرز ترین لوتکەی
زاڵ بوون بەسەر
دوژمنانی گەلدا هەڵکەین.

١/١١/١٣٩٦

دوایین بابەتی گەیشتوو